نمایش خیابانی شبیه زندگی با بازیگران کردستان عراق در سلیمانیه آماده اجرا می شود
به‌رێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی سلێمانی له چوارچێوه‌ی کاروچالاکیه‌کانی خۆیدا ئۆرکشۆپێکی بۆ شانۆی سه‌رشه‌قام له سلێمانی به ئاماده‌بوونی چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی ناوخۆیی وئێرانی کرده‌وه که چه‌ند گروپێک به‌شدارن تیایدا.
بورهان قه‌ره‌داغی به‌رێوبه‌ری هونه‌ری شانۆی سلێمانی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری مه‌ڵبه‌ند رایگه‌یاند"، ۆرک شۆپه‌که زیاتر له 25ئه‌کته‌ر تیایدا به‌شداره له هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی وه‌ک
ئاماده‌کارییه‌ک بۆ فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له پێناو ئاشنابوون به کلتوری و دروستبوونی شانۆی سه‌رشه‌قام که له ئاینده‌دا ئێمه بتوانین شانۆیه‌کمان هه‌بێت بتوانێت له‌ناو شه‌قامه‌کان پێشکه‌ش بکرێت ، که به‌داخه‌وه ئه‌م ته‌رزه هونه‌ره له شانۆی ئێمه‌دا وونه تاوه‌کو خه‌ڵک راسته‌وخۆ به‌شدارپێبکرێت له شانۆدا
ئه‌مه ده‌بێته هۆی دروستبوونی پردێک له نێوان شانۆی سه‌رشه‌قام له جیهاندا.
ووتیشی ئه‌م فێستیڤاڵه له مانگی 10له شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجام ئه‌درێت و کارێکی هونه‌ری قورسه بۆیه ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌م ۆرک شۆپه‌وه ئه‌کته‌ر دروست بکه‌ین.